بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ئەلمنار، بەرخۆدانی ئیسلامی لوبنان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: دوژمنی جەنایەتکار بە بۆنەی جەنایەتەی دوێنێوە لە لوبنان تاوانێکی قورس دەدات.
ئەو بەیاننامە زیادی دەکات: ئەو جەنایەتە ورەی ئێمە بۆ هەڵهێنانی هەنگاو لە ڕێگای جەهاد دوو ئەوەندە دەکاتەوە.
بەرخۆدانی ئیسلامی لوبنان بە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان و داوای شیفا لە خودای گەورە بۆ بریندارەکان، جەختی کرد: ئێمە وەکوو ڕابردوو درێژە دەدەینە پشتیوانی خۆمان لە غەززە و بەرخۆدانەکەی . ئەو ڕێگایە درێژەی هەیە و ئیسرائیل تاوانێکی قورس دەدات.
Your Comment